قوتانخانە بۆ منداڵان لە تەمەنی ٦ تا ١٥ ساڵان

لە یۆنان قوتابخانە سەرەتاییە حوکمییەکان بەبيبەرانبەر و کراوەن بۆ هەموان.

دەوڵەتی یۆنانی کتابەکان دابین دەکات بۆ منداڵەکانتان. بەڵام، دابینی پيداویستی خويندن وگواستنەوە لەماڵەوەبو قوتابخانە ناکات.

زانیاری گرنگ بۆ ناونوسین لە قوتابخانەی سەرەتایی بۆساڵی خوێندنی ٢٠١٨ - ٢٠١٩

  • هەموو ئەو منداڵانەی لەدایک بوی ٢٠١٢ ەن چاوەڕوان دەکرێ ناویان بنوسرێ لە نزیکترین قوتابخانەی سەرەتایی . ئەم ساڵ، تاکو بتوانن چاودێری وانەکانی پۆلی یەک بکەن.
  • سوڕی ناونوسین لە ٢/٥/٢٠١٨ تاکو ١٨/٥/٢٠١٨
  • ئەومنداڵانەی کە ئێستا چاودێری وانەکان دەکەن لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا ناونوسینیان ئۆتۆماتیکی بۆ دەکرێ بۆ پۆلی دواتر لەهەمان قوتابخانە.

چیدەبێ ئەگەر فریای وەختی دیاری کراو نەکەوتم؟

لەم ‌حاڵەکەتەیشدا دەتوانی ناونوسین ئەنجام بدەیت. لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی پەروەردە ئاگاداریدەدا کە ناونوسین دەبێ لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێ. بۆئەوەی منداڵەکانتان بتوانن شوێنێ دابین بکەن لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا.

چی دەبێت لە‌حاڵەتی ئەوانەی کە چاوەڕوانی بەڕێکردنن بۆلای خانەوادەکانیان. (بەیەكگەیشتنەوەی خانەوادە)

منداڵەکەت دەبێ ناونوسینی بۆ ئەنجام بدرێ لەم حاڵەکەتەشدا کە چاوەڕوانی بەڕێکردنن بۆلای خانەوادەکانتان لەوڵاتێکی تر. ناونوسین هیچ گۆڕانکارییەک ناکات لە ئەگەر و کاتی ڕۆیشتنت لە یۆنان.

منداڵەکانم چاودێری پۆلی پێشوازی لە قوتابخانە سەرەتاییە دەوڵەتییەکاندا دەکەن؟

بەرنامە یۆنانییەکە (هێڵی پێشخستنی پەروەردە) پۆلی تایبەت مەندی پێشوازی پێشکەش دەکات. هەروەها یارمەتی تریش. بۆ منداڵانی پەنابەر لە ٦ تا ١٥ ساڵ وە بۆ هەمو منداڵێك کە ناتوانێ زمانی یۆنانی بەئاسانی بەکار بهێنێ. منداڵەکان دەتوانن چاودێری ئەم پۆلانە بکەن ئەگەر پێویستیانە. واجب نییە چاودێری زۆرەملێ.
جگە لە پۆلی پێشوازی. منداڵانی پەنابەر لەهەمان کاتدا چاودێری وانەی ئاسایی لەگەڵ قوتابی یۆنانیدا دەکەن.
لەکاتی دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ وەزارەتی پەروەردە هەڵدەسێ بە ڕێکخستنی پۆلی پێشوازی لە قاتابخانە سەرەتاییەکانی هەموو یۆنان. بەپێی پێویست کە هەیە لە هەرقوتابخانەیەك.

Primary-School-1

چی دەبێ ئەگەر منداڵەکانم هیچ یۆنانی نەزانن؟

بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ - ٢٠١٩ وەزارەتی پەروەردە ئیدامە دەدات بە پێشکەشکردنی پۆلی ئێواران بۆ منداڵان کە دەژین لە زۆربەی سەنتەرە میواندارییە فەرمییەکاندا. کە ناتوانن یۆنانی بدوێن یان تازە هاتون بۆ یۆنان.

ئەم وانانە دەسپێدەکەن لە کاتژمێر ٢م م تا کۆتایی پێدێت لە کاتژمێر ٦ م م. پێکهاتووە لە زمانی یۆنانی و ئینگلیزی، بیرکاری، وەرزش، وێنەکێشان، کۆمپیوتەر.

منداڵانی تەمەن ٦تا١٥ ساڵ دەتوانن چادێری ئەم پۆلانە بکەن. کە ئەنجام دەدرێ لە قاتابخانەی ئاساییدا. هەروەها ئامادەکاری بۆ کراوە لە مانگی ١٠دا دەست بەکار بن. بۆ زانیاری زیاتر. پرسیار لە کارگێری پەروەردەی پەنابەران لەو سەنتەری میواندارییەی لێی نیشتەجێی بکە.

کێ دەتوانێ یارمەتیم بدات ناونوسین بکەم؟

ئەگەر نیشتەجێی خانویت یان بینای میواندار، کە پشتگیری دەکرێن لەلایەن ڕێکخراوێکەوە. پرسیار لە توێژەرێکی کۆمەڵایەتی یان فەرمانبەرێکی تری ڕێکخراوەکە بکە با یارمەتیت بدا.

ئەگەر نیشتەجێی لە سەنتەرێکی میوانداری(کەمپ)، پەیوەندی بکە بە کارگێڕی پەروەردەی پەنابەرانی وەزارەتی پەروەردە لە سەنتەری میواندارییەکەتدە (کەمپ).

ئەگەر لە شوێنێکی سەربەخۆدا دەژی، نامەیەکمان بۆ بنێرە بۆ فەیسبوك هەوڵ دەدەین یارمەتیت بدەین تاکو ڕێکخراوێك بدۆزیتەوە بۆ پێشکەشکردنی ئەو یارمەتییەی کە پێویستتە.

چۆن ناونوسین دەکرێ؟

بۆئەوەی ناونوسین بکەی سەردانی نزیکترین قوتابخانەی سەرەتایی بکە. ئەتوانی ناونوسین بکەی هەموکاتوساتێکی کاتی ئاسایی قاتابخانەکان. ئەگەر دەتوانی داوای یارمەتی لە توێژەری کۆمەڵایەتی ڕێکخراوێك بکە.

ئەگەر پێدەچێ بەتەنها بچیت بۆ قوتابخانەیەك و ناتوانی بدوێیت بە یونانی یان ئینگلیزی. ئەتوانن لەگەڵ خۆتانا بیبەن ئەم نامەیە (بە یۆنانی، ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی و ئوردو)، بە ئەمە داوای یارمەتی دەکەن لە قوتابخانەکە بۆ ناونوسین.

Primary-School-2

ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستە پێتان بێ

کاتێ سەردانی قوتابخانە دەکەی بۆ ناونوسین. دەبێ ئەم بەڵگەنامانەت پێبی:

  • بەڵگەنامەی کوتان.ببینە لێرە چۆن دەتوانن منداڵەکانتان بکوتن.
  • بەڵگەنامەی ئەدرەسی نیشتەجێبون. ئەگەر نیشتەجێی خانوی سەربەخۆی.ئەتوانی پسولەی مانگانەی کارەبا بەری کە لەسەری ئەدرەس و ناو ونازناوت دیارە. لە هەمو حاڵەکاتێکی تردا ببینە لێرە چۆن دەتوانی بەڵگەنامەی ئەدرەسی نیشتەجێبون دابین بکەی.
  • کارتی ناونوسینی سەرەتایی. کارتی ناونوسینی گشتی. یان کارتی مۆڵەتی مانەوەی منداڵەکانتان.

قوتابخانەکە فۆتۆکۆپی دەکات و نوسخەی لا دەمێنێتەوە.

لەکاتی ناونوسیندا. قوتابخانەکە بەڵگەنامەیەکتان دەداتێ کەدەبێت لەگەڵ خۆتان بیبەن بۆ سەنتەرێکی تەندروستی/نەخۆشخانە. دەتوانی لە ئێستاوە ببینی و فۆتۆکۆپی بکەی ئەو بەڵگەنامەیە لێرە.

پزیشکێك پشکنین بۆ منداڵەکەتان ئەنجام دەدا بێبەرانبەرو بەڵگەنامەیەکی تەندروستیتان دەداتێ کە دەبێ بیبەن بۆ قوتابخانەکە.

ئەگەر هەرکێشەیەکتان ڕوبەڕ بووەوە

ئەگە رهەرکێشەیەك هاتە ئاراوە لەکاتی هەوڵدان بۆ ناونوسینی منداڵەکانتان لە قوتابخانە. دەتوانن یوك نامەمان بۆ بنێرن تا وەزارەتی پەروەردە ئاگادار بکەینەوە.