باخچەی ساوایان بۆ منداڵانی پەنابەر لە ٥ ساڵییەوە

باخچەی ساوایان لە یۆنان بێبەرانبەرە، وە هەموو منداڵانی تەمەن ٥ ساڵی بە منداڵی پەنابەران و داواکارانی پەنابەریەوە دەگێتە خۆی ، دەبێت ناویان تۆماربکەن.

ساڵی٢٠١٨ تەواوی ئەو منداڵانەی لە دایکبوی ٢٠١٣ ن چاوەڕوان دەکرێ ناویان تۆماربکرێت لە نزیکترین باخچەی ساوایان. بەهەمان شێوە ساڵی ٢٠١٩ هەموو ئەو منداڵانەی لە دایکبوی ٢٠١٤ن چاوەڕوان دەکرێ ناویان تۆمار بکرێت.

ئایا منداڵەکەم بێگومان جێگای بۆ دەدۆزرێتەوە لە باخچەی ساوایان ؟

لەوانەیە کردارەکانی ناونوسین ئەنجام بدەن بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە منداڵەکەتان شوێنی بۆ پەیدا نەکرێت لە باخچەی ساوایانی حکومی. لە چەند شوێنێکی قەرەباڵغی شار، شوێن لە باخچەی ساوایانی حکومی زۆرسنوردارە . تاکو خانەوادە یۆنانییەکانیش هەوڵی زۆر دەدەن بۆ ئەوەی شوێنێك بدۆزنەوە لە باخچەی ساوایان دا.

زانیاری بنەڕەتی بۆ ناونوسین لە باخچەی ساوایان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨/٢٠١٩
  • تەواوی ئەو منداڵانەی لە دایکبوی ٢٠١٣ دەبێ ناونوسینیان بۆ بکرێ لە نزیکترین باخچەی ساوایان ئەمساڵوایان ئەمساڵ
  • سوڕی ناونوسین لە ٢/٥/٢٠١٨ تاکو ١٨/٥/٢٠١٨
  • ئەم ساڵ ١٨٤ شارەوانی منداڵانی لە دایکبوی ٢٠١٣/٢٠١٤ قەبوڵ دەکەن.

چیدەبێ ئەگەر فریای کاتی دیاریکراو نەکەوتم ؟

لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر فریای کاتی دیاریکراو نەکەوتن دەبێ ناونوسینەکە بکەن . لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری دەدات کە ناونوسین دەبێ لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام بدەن . بۆ ئەوەی منداڵەکەتان ئەگەری زیاتری هەبێت بۆ دابین کردنی شوێن.

GR-kindergarten-3-1

چیدەبێ ئەگەر چاوەڕوانی ڕۆیشتن بم بۆلای خانەوادە ؟

منداڵەکەت دەبێ ناونوسین بکرێ لەگەڵ ئەوەیش کە چاوەڕوانی ڕۆیشتنیت بۆ کۆکردنەوەی خانەوادە لە وڵاتێکی تر. ناونوسین گۆڕانکاری ناکات لەئەگەرو کاتی ڕۆیشتن لە یۆنان.

منداڵەکەم بەڵگەنامە وەردەگرێ لە کۆتایی ساڵدا ؟

بەڵێ. منداڵەکەت بەڵگەی چاودێری وردەگرێ.

ئەم بەڵگەیە ئاسانکاری دەکا بۆ ناونوسینی منداڵەکەت لە قوتابخانەی سەرەتایی ساڵی داهاتوو.

منداڵەکەم چاودێری پۆلی تایبەتی پێشوازی دەکات ؟

پۆلی تایبەتی پێشوازی نییە . منداڵەکانتان چاودێری پۆلی ئاسایی دەکەن لەگەڵ قوتابی یۆنانی.

منداڵەکەم لەدایکبوی ٢٠١٤ەیە دەتوانم ناونوسینی بۆ بکەم ؟

بۆیەکەم جارئەم ساڵ چەند شارەوانییەك منداڵانی تەمەن٤ساڵ قەبوڵ دەکەن لە باخچەی ساوایان.دەتوانن بپرسن لە فەرمانبەری ڕێکخراوێك یان لە کارگێڕی پەروەردەی پەنابەران.ئەگەر نیشتەجێی یەکێك لەو١٨٤شارەوانییەی کە منداڵانی٤ساڵیش قەبوڵدەکەن زیاتر ببینە .

کێ دەتوانێ یارمەتیم بدابۆ ناونوسین ؟

ئەگەر نیشتەجێی لە خانو دا یان هەیکەلی میوانداری. کەپشتگیری دەکرێ لەلایەن ڕێکخراوێکەوە . پرسیار بکەن لە توێژەری کۆمەڵایەتی یان فەرمانبەرێکی تری ڕێکخراوەکە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات تا بتگەینە نزیکترین باخچەی ساوایان .یان بە کارگێڕێکی پەروەردەی پەنابەران . کە یارمەتیت دەدا تا ناونوسین ئەنجام بدەی.

ئەگەر نیشتەجێی سەنتەرێکی میوانداریت، پەیوەندی بکە بەکارگێڕی پەروەردەی پەنابەرانی وەزارەتی پەروەردە لە هەیکەلی میواندارییەکە .

ئەگەر نیشتەجێی شوێنێکی سەربەخۆی. نامەیەکمان بۆ بنێرە بۆ فەیسبوك. هەوڵ دەدەین یارمەتیت بدەین تا ڕێکخراوێك پەیدا بکەی کە ئەو یارمەتییەی پێویستتە بۆت دابین بکەن. .

LanguageClasses-4-1

چۆن ناونوسین ئەنجام دەدرێ ؟

بۆئەوەی ناونوسین ئەنجام بدەی . سەردانی نزیکترین باخچەی ساوایان بکە.

گەر قەرارە بەتەنها خۆتان بچن بۆ قوتابخانەیەك یۆنانی و ئینگلیزی نازانن . دەتوانی لەگەڵ خۆت بیبەی ئەم نامەیە (بە یۆنانی ، ئینگلیزی ، عەرەبی ، فارسی ، ئوردو). کە تێیدا ئاماژە دراوە داوای یارمەتی دەکەی لە قوتابخانەکە بۆ ئەوەی ناونوسین بکەی.

دڵنیابەوە کە ژمارەیەکتان وەرگرتووە (کە ناوی پرۆتۆکۆلۆ. بە یۆنانی)بۆ داواکەتان.

چیتان پێبێت ؟

کاتێك سەردانی قوتابخانە دەکەن بۆ ناونوسین دەبێ پێتان بێ:

  • بەڵگەنامەی کوتان. ببینە لێرە چۆن دەتوانن منداڵەکانتان بکوتن .
  • بەڵگەنامەی ئەدرەسی نیشتەجێبون. ئەگەر نیشتەجێی خانوی سەربەخۆی . دەتوانی پسولەی مانگانەی کارەبا ببەیت کە ئاماژە بە ئەدرەس و ناو نازناوت دەکات . لەهەمو حاڵەکاتێکی تردا ببینە لێرە چۆن دەتوانیت بەڵگەی ئەدرێسی نیشتەجێبون دابین بکەیت .
  • کارتی ناونوسینی سەرەتایی کارتی ناونوسینی گشتی یان مۆڵەتی مانەوە ی منداڵەکانتان.

قوتابخانەکە فۆتۆکۆپی دەکات و نوسخەکۆپیەکە دەگێڕێتەوە.

ئەگەر یەکێك لەو بەڵگەنامانەی سەرەوەتان نەبو. بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەبێ ناونوسین بۆ منداڵەکانتان ئەنجام بدات . لەکاتی ناونوسیندا. قوتابخانەکە کارتێکتان دەداتێ کەدەبێت لەگەڵ خۆتان بیبەن بۆ سەنتەرێکی تەندروستی/نەخۆشخانە. دەتوانی لە ئێستاوە ببینی و فۆتۆکۆپی بکەی ئەو کارتە لێرە .

پزیشکێك پشکنین بۆ منداڵەکەتان ئەنجام دەدا بێبەرانبەرو کارتێکی تەندروستیتان دەداتێ کە دەبێ بیبەن بۆ قوتابخانەکە .

ئەگەر هەرکێشەیەکتان بێتە بەردەم.

ئەگە رهەرکێشەیەك هاتە ئاراوە لەکاتی هەوڵدان بۆ ناونوسینی منداڵەکانتان لە قوتابخانە . دەتوانن یەك نامەمان بۆ بنێرن تا وەزارەتی پەروەردە ئاگادار بکەینەوە .