قوتابخانە بۆ منداڵان لە تەمەنی 15 بۆ 18 ساڵ.

لە یۆنان منداڵان لە تەمەنی 15 بۆ 18 دەتوانن و مافی فێربوون و بەردەوام بونی خوێندنیان هەیە چی لە قوتابخانە بێت چیلر ئامادەیی بێت ( ئاوا ناوی لێدەنرێت خوێندنی باڵای قۆناغی دووەم لە یۆنان) یانیش لە ئامادەییە پیشەییەکاندا (ئێپال).

بۆ منداڵانی پەنابەران تەمەنی 15 بۆ 18 ساڵان پۆلی تایبەت هەیە لە زۆربەی ئامادەییەکانی ووڵاتدا کە پێشوازیان لێ دەکات.

پۆلەکانی پێشوازی کردن بە هەمان بەرنامەو بەشی تایبەتە بۆ فێربوونی زمانی یۆنانی وەك زمانی دووەم . وانەکان گرنگی دەدەن بە زمانی یۆنانی و بیرکاری.


زانیارییە گرنگەکان بۆ ناونوسین لە ئامادەیی و ئامادەی پیشەیی بۆ خوێندنی ساڵی 2018 -2019

  • ماوەی ناونوسین دەست پێ دەکات لە بەرواری 14/5 هەتا کۆتایی مانگی شەش.
  • منداڵانی پەنابەران دەتوانن هەموو کاتێك ناونوسین بکەن لە ماوەی خوێندنی ساڵەکەدا، بەڵام هەروەك وەزارەتی پەروەردەی یۆنان ئاماژەی پێ دەکات پاش سێ مانگی یەکەم کە دەگاتە مانگی دوازدە کێشە دەبێت چونکە ناتوانن ئەو ماوەیە پڕبکەنەوە، بە تایبەتی لە تاقیگەکان و وانەتایبەتەکان کەوا پێویستن.
  • ئەو منداڵانەی کە ئێستا دەخوێنن لە ناوەندی بە شێوەیەکی ئاسایی دەچنە قۆناغی ئامادەیی و ئامادییە پیشەییەکان.
  • قوتابییەکان دەبێت تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوە ب کاتێك ناویان دەنوسرێت.

چۆن ناونوسین دەکرێت؟

ناونوسین بۆ خوێندنی ساڵی 2018- 2019 تەنها وە بەتایبەت لە پەڕەیی ئەلیکترۆنی نوێوە دەبێت.
تەنها باوك و دایکان کە ژمارەی تۆماری باج( ئە.فی.می.) وە ژمارەی نهێنی بۆ چونە ناو پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی(تاکسیس نێت).دەتوانن ناونوسی منداڵەکانیان بکەن لە ڕێگای دەزگا ئەلیکترۆنییە نوێوە.

High-School-GR-BL3-2

ژمارەی تۆماری باجم نیە ( ئە.فی.می.) ئەتوانم بنوسرێم؟

ژمارەی تۆماری باجم نیە ( ئە.فی.می.) ئەتوانم بنوسرێمدڵگران مەبن، وەزارەتی پەروەردە داوای لە هەموو بەڕێوبەرایەتی قوتابخانەکان کردوە کە هەموو منداڵانی پەنابەران وەرگرن کە. تەنها ناونوسیان کراوە لە دەزگای پەنابەرێتی سیاسی وە بۆ ئەوانەش کە مافی پەنابەرێتیان وەرگرتوە ئەگەر چی هەتا ئێستا ژمارەی تۆماری باجیان نیە ( ئە.فی.می).

بۆ ئەوەی ببێت، وەزارەتی پەروەردە داوای کردووە هەموو داواکارییەکان بۆ ناونوسین ئەنجام بدرێت لە لایەن کارگێرانی بەشی خوێندنی پەنابەران، یاخود ئەو کارمەندانەی کە لە ناوەندەکانی پێشوازی و میواندارێتییەکاندا کار دەکەن لەناو شارەکاندا یاخود لە شوێنەکانی کەدا لە لایەن ڕێخراوە سەربەخۆکانەوە کە بە بابەتی خوێندنەوە خزمەتگوزاری دەکەن لە سەرانسەری ووڵاتی یۆناندا.

کێ ئەتوانێت هاوکاریم بکات ؟

ئەگەر چی ژمارەی تۆماری باجتان هەیە ( ئە.فی.می) و ژمارەی نهێنی بۆ بەسەر کردنەوەی پەڕەی هلکترۆنی ڕێخستراوە گشتییەکانتان هەبێت، وەزارەتی پەروەردە ڕێنومایتان دەکات کە داوای هاوکاری بکەن لە ڕێخراوە سەربەخۆکان کە بە کاروباری خوێندنەوە خزمەت دەکەن، چەنکە ئەم پڕۆگرامە بۆ یەکەم جارە کاری پێ دەکرێت وە کێشە و ئاڵۆزی زۆری تێدایە.

ئەگەر لە خانوودان لە لایەن ڕێخراوێکەوە، داوا لە یەکێك لە توێژەری کۆمەڵایەتی یاخود کارمەندێكی ڕێخراوەکە بکە با هاوکاریتان بکات تایبەت بە بواری فێربوون و خوێندن لە ڕێخراوەکەدا یاخود لەلایەن ڕێنومایکەرێکی پەروەردەیی پەنابەران لە شوێنی نیشتەجێبونتان، بۆ ئەوەی هاوکاریتان بکەن بۆ ناونوسین.

ئەگەر لە ناوەندێکی میوانداری موڵەت پێدراوەو دەمێننەوە، پەیوەندی بکەن بە کارگێڕی وەزارەت بەشی پەروەردەی پەنابەران لە ناوەندی میواندارێتی.

ئەگەر لە ماڵی خۆتاندا دەژین، دەتوانن هاوکاری بکرێن لە ڕێگەی ئەو ڕێخراوانەی کە بە شێوەیەکی تایبەت بە ئیشو کاری پەروەردەوە خزمەت دەکەن لە پەڕەی ئەلیکترۆنی

Education NGOs.

هەروەها دەتوانن نامەمان بۆ بنێرن لە پەڕی فەیسبووك.
هەوڵ دەدەین پەیوەندیتان بۆ دروست بکەین لەگەڵ ڕێخراوێکدا کە بتوانێت هاوکاریتان بکات.

چی بەڵگەنامەیەکم پێووستە؟

بۆ ئەوەی ناونوس بکرێن، پێویستان دەبێت بە:

  • کارتی پێش ناونوسین، کارتی تەواوی ناونوسین، یاخود مافی مانەوەی. منداڵەکەتان کۆپییەکی دەکەیت و بەڵگە سەرەکییەکە لای خۆتان دەمێنێتەوە.

  • بەڵگەی کوتان.

  • بەڵگەی شوێنی مانەوە و نیشتەجێبونتان.
    ئەگەر لە خانوودان بەڵگەیەکی کارەبا کە ناوی سیانی خۆتانی لەسەر نوسرابێت ، ئەگەر لە ناوەندێکی میوانداریدا یان لە خانوی ڕێخراوێکدا دەمێننەوە، داوای بەڵگەیەکی پشگیری مانەوەتان لە بەرپرسان بکەن. یاخوود بە شێوەیەکی تر دەچنە ئەم ناونیشانە کە چۆن دەتوانیت بەڵگەی شوێنی مانەوەت هەبێت.

  • ژمارەی تۆماری باج (ئە.فی.می)، ئەگەر ژمارە نهێنیەکەی پەڕەی هلکترۆنی ڕێخستراوە گشتییەکانتان هەبێت.

لە کاتێکدا ئەگەر هیچ لەو بەڵگەنامانەی سەرەوە یان (ئە.فی.می.)تان نەبێت، دڵگران مەبن، وەزارەتی پەروەردە ڕێنومای داوە بە بەڕێوبەرانی قوتابخانەکان کە ناونوسینی منداڵەکانتان بکەن، دە توانن ئەو بەڵگانەی کە پێویستە لە کاتێکی کەدا بیهێنن.

High-School-GR-BL4-3

ئەگەر تۆ تەمەنت لە خوار 18 ساڵە و بێ کەس و کاریت.

ئەگەر لێرەیت لە ووڵاتی یۆنان بە بێ خێزانی خۆت و تەمەنت لە خوار 18 ساڵییەوەیە، دەتوانیت نانوسی خۆت لە ئامادەیی یان پەیمانگا بکەیت، بەرپرسی یاسایی تۆ دەبێت پەیوەندی بە کارگێڕی بەشی پەروەردەی پەنابەران یان بە یەك لە ڕێخراوە سەربەخۆکان بکات، لێپێچەری بەشی پەروەردەی بێت تا بتوانێت هاوکاریت بکات بۆ ناونوسینت.

ئەگەر هەتا ئێستا بەرپرسی یاسایی تۆ دیاری نەکراوە، دەتوانیت پەیوەندی بە نزیكترین قوتابخانەوە بکەیت و بە بەڕێوبەرەکە بڵێیت کە دەتەوێت نانوسی خۆت بکەیت و بخوێنیت. بەڕێوبەری قوتابخانەکە دەبێت نامەیەك ئامادە بکات و بینێرێت بۆ دادوەری مێرد منداڵان و داوای دەستن نیشانکردنی بەرپرسی .یاسایی تۆی لێ بکات

ئەتوانیت بەرداوام ئامادەی وانەکان بیت لە قوتابخانە هەتا دستنیشانی بەرپرسی یاساییت بۆ دەکرێت.

باشترە کارمەندێکی یەك لەو ڕێخراوانەی کە سەرپەرشتی منداڵانی بێ سەرپەرشت وخوار تەمەنی 18 ساڵی دەکەن لە ووڵاتی یۆنان لەگەڵ ئێوەدابن کە دەچن بۆ قوتابخانە، نامەیەکمان بۆ بنێرە بۆ پەڕەی فەیسبووك هاوکاریت دەکەین کە ڕێخراوێکی ئاوا بدۆزیتەوە.

ئەگەر هەر جۆرە کێشەیەکتان هەبوو.

ئەگەر هەر جۆرە کێشەیەکتان بۆ دروست بوو لە هەوڵ دانتان بۆ ئەوەی ناونوسی بکرێن لە ئامادەیی یان پەیمانگا یاخوود خوێندنگای گشتی، دەتوانن نامەمان بۆ بنێرن بۆ پەڕەی فەیسبووك وە ئێمە وەزارەتی پەروەردە ئاگاداردەکەینەوە.