قوتابخانە یۆنانیەکان بۆ پەنابەران دەکرێنەوە


ئەم هەفتەیە، منداڵەکان لە سەرتاسەری یۆنان دەفتەرەکانیان ئامادە دەکەن و جانتاکانی قوتابخانەیان پڕدەکەن، هەروەها خۆیان ئامادەدەکەن بۆ سەرەتای ساڵی خوێندن، سێ شەممە ١١ی مانگی نۆ(سیپتێمبەر) .

ئەگەر لەخۆتان دەپرسن ئایا منداڵەکانتان دەتوانن خوێندن تەواو بکەن لە قوتابخانەی یۆنانی، ئەوا ئسرسم بن، لەبەر ئەوەی هەموو منداڵە پەنابەرەکان وەردەگیرێن بێ ئەوەی پەیوەندی هەبێت بە ڕژێمی پەنابەرییان.

دوای ئەوەی کە دەزگای پەنابەری یان پۆلیس ناوی منداڵەکانی تۆمارکردووە، کێشەی بەڵگەنامە لەئارادا نابێت.

بەڵام پێویستیتان بە بەڵگەنامەی کوتان دەبێت. زانیاری زیاتر بخوێننەوە دەربارەی چۆنیەتی کوتانی منداڵەکانتان.

دڵ لە دڵ مەدەن بۆ بەسەرچوونی کاتەکانی ناوتۆمارکردن. ئەوەتان لەیاد بێت کەوا منداڵە پەنابەرەکان دەتوانن لەهەر ساتێکی ساڵی خوێندن ناویان تۆماربکەن. هەتاکو دوای بەسەرچوونی کاتی ناوتۆمارکردنیش بێت.

پۆلی زیادکراو لەسەرتاسەری یۆنان

ساڵی خوێندن بە هەواڵە خۆشەکان دەستپێدەکات بۆ منداڵە پەنابەرەکان و خانەوادەکانیان.

وانەکانی ئێواران (یان بواری فێرکردنی ئەولەویەت هەروەك ناودەرێن) دواتر لەماوەی ساڵ دا دەستپێدەکەن ،  وە بۆ ئەو منداڵە پەنابەرانەن کە تازە گەیشتوون، کەم یۆنانی بزانن یان هەرهیچ  نەزانن،  و لە کەمپێکی فەرمی بۆ پەنابەرانی ناوەوەی ووڵات دەژین.

وانە تایبەتیەکانی ئێواران لەم دوورگانەی خوارەوە دەستپێدەکەن:

  • لێزڤۆس
  • خیۆس
  • سامۆس
  • لێرۆس
  • ڕۆذۆس
  • کۆس

ئەم وانە ئێوارانە لە قوتابخانەکانی نزیك کەمپە فەرمیەکانی پەنابەران ئەنجام دەدرێن. ئەو منداڵانەی کە بەشدارن مافی گواستنەوەی بەخۆڕاییان هەیە بەرەو قوتابخانە. وانەکان زمانی یۆنانی، ئینگلیزی، بیرکاری و فیزیا دەگرنە خۆیان.

منداڵە پەنابەرەکان هەروەها دەخرێنە ڕیزی قوتابخانەی فەرمی بەیانیان، کەوا موتابەعەی وانە عادیەکان دەکەن لەگەڵ قوتابیە یۆنانیەکان و پشتگیری دەکرێن بۆ خوێندنیان لە ڕێگەی پۆلی تایبەتی پێشوازیەوە( هەروەها پێشیان دەگوترێت بواری فێرکردنی ئەولەویەت)

وەزارەتی پەروەردەی یۆنان ڕایگەیاند کەوا ئەم ساڵ نزیکەی ١٠٠٠ پۆلی پێشوازی دەکەونە کار. وەزارەت پۆلی تایبەتی پێشوازی بۆ منداڵان لە قوتابخانەکان زیاد دەکات ، و بۆ یەکەم جارە کەوا پۆلی پێشوازی لە ناوەندی ئامادەیی دروست دەکات لەسەرتاسەری یۆناندا. لەم پۆلە پێشوازیانە گرنگی تایبەت دەدرێت بە بەکارهێنانی زمانی یۆنانی، و منداڵە پەنابەرەکان موتابەعەی وانەکان دەکەن بە بە شداری لەگەڵ قوتابیە یۆنانیەکان.

چاودێرەکانی فێرکردنی  پەنابەران کەوا بۆ وەزارەتی پەروەردە کار دەکەن ئامادەن بۆ کارئاسانکردنی ناوتۆمارکردن لە قوتابخانە بۆ منداڵەکان لە هەموو پلەکانی ڕاهێناندا لە کەمپەکانی ناوەوەی ووڵات و دوورگەکاندا، هەروەك لە شارە گەورەکاندا لە هەموو یۆنان.

چۆن دەتوانم ناوی منداڵەکانم تۆماربکەم؟

Refugee.Info هاوکاریێکی نزیکی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی یۆنان کردبۆ ئەوەی هەموو ئەو زانیاریانە کۆبکەنەوە کەوا پێویست دەبن بۆ جێبەجێ کردنی ناوتۆمارکردنی منداڵەکانتان لە قوتابخانە.

گروپەکەمان ناوەرۆکە پەیوەندیدارەکەی بۆ منداڵانی تەمەن ٥ تاکو ١٨ وەرگێراوەتە سەر زمانەکانی عەرەبی، فارسی، ئوردو، فەڕەنسی و یۆنانی. یونیسێف وەگێرانی سەر زمانەکانی تورکی، کورمانجی و سۆرانی دابین کردبە یارمەتی ڕێکخراوی ناحکومی مێتاذراسی

باخچەی ساوایان(بۆمنداڵانی تەمەن ٥ ساڵان)

بنەڕەتی و ناوەندی( بۆ منداڵان لە تەمەن ٦ تاکو ١٥ ساڵان)

ئامادەیی گشتی و پیشەسازی ( بۆ منداڵانی تەمەن ١٥ تاکو ١٨ ساڵی)

فەرهەنگێکی سەرەتایی واژووی یۆنانی بۆ قوتابخانە.

گروپی .......  هەروەها واژونامەیەکی قوتابخانەیی ئاسان و توانا بۆ چاپی دروست کردووە بۆ ئەوەی یارمەتی ئێوە و منداڵەکانتان بدات فێری هەندێك ووشەی بنچینەیی یۆنانی بن و بتوانن باشترلەگەڵ بەڕێوەبەر و مامۆستاکانی قوتابخانە لێکتر حاڵی بن، هەروەها لەگەڵ دایك و باوکان و قوتابیانی تر.

لێرە بیخوێننەوە(بەعەرەبی)دەربارەی واژونامەی قوتابخانەیی

لێرە بە ئوردو

لێرە بە فارسی

ساڵی خوێندنتان پیرۆز بێت!

ئەگەر لەکاتی ناوتۆمارکردنی منداڵەکانتان ڕووبەڕووی هەر کێشەێك بوونەوە لە قوتابخانە، دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لە فەیسبووكەوە و ئێمەش وەزارەتی پەروەردە ئاگادار دەکەینەوە دەربارەی ئەمە.